ڕواندا
| ڕواندا | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Republic of Rwanda | |
| بەشێکە لە | یەکێتیی ئەفریقا، کۆمەڵگای ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، Economic Community of the Great Lakes Countries |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Repubulika y'u Rwanda، Republic of Rwanda، République du Rwanda، Jamhuri ya Rwanda، Rwanda |
| ناسناو | The Land of a Thousand Hills، Pays Des Mille Collines |
| زمانی فەرمی | کینیاڕواندا، زمانی ئینگلیزی، زمانی فەڕەنسی، زمانی سەواحیلی |
| سروودی نیشتمانی | Rwanda Nziza |
| Culture | culture of Rwanda |
| دروشم | Ubumwe, Umurimo, Gukunda Igihugu، Unity, Work, Patriotism، Единство, труд, патриотизъм، Remarkable Rwanda، Undod, Gwaith, Gwladgarwch |
| کیشوەر | ئەفریقا |
| وڵات | ڕواندا |
| پایتەخت | کیگالی |
| ناوچەی کاتی | یوو تی سی+٠٢:٠٠، Africa/Kigali |
| ناوچەی جوگرافی | ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا |
| پۆتانی شوێن | ٢°٠′٠″S ٣٠°٠′٠″E |
| Coordinates of geographic center | ١°٥٩′٢٤″S ٢٩°٥٢′١٢″E |
| Coordinates of easternmost point | ٢°٤′٣٩″S ٣٠°٥٣′٥٧″E |
| Coordinates of northernmost point | ١°٢′٥١″S ٣٠°٢٦′٥٢″E |
| Coordinates of southernmost point | ٢°٥٠′٢٣″S ٢٩°٢٢′١٥″E |
| Coordinates of westernmost point | ٢°٣١′٤٤″S ٢٨°٥١′٤٢″E |
| بەرزترین خاڵ | Karisimbi |
| نزمترین خاڵ | Ruzizi River |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | semi-presidential system |
| پۆستی سەرۆکی دەوڵەت | President of Rwanda |
| سەرۆکی حکوومەت | Paul Kagame |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | Prime Minister of Rwanda |
| سەرۆک | Justin Nsengiyumva |
| دەستەی جێبەجێکردن | Cabinet of Rwanda |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | Parliament of Rwanda |
| دەسەڵاتی دادوەری باڵا | Supreme Court of Rwanda |
| Central bank | National Bank of Rwanda |
| دانیشتووان | ١٤٬٥٦٩٬٣٤١ |
| لەخۆگرتنەکان | Northern Province، Eastern Province، Southern Province، Western Province، کیگالی |
| دراو | Rwandan franc |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | ئووگاندا، تانزانیا، بوروندی، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ |
| Driving side | right |
| Electrical plug type | Europlug، Type E، BS 1363 |
| زمانەکان | کینیاڕواندا، زمانی ئینگلیزی، زمانی فەڕەنسی، زمانی سەواحیلی، Rwandan Sign Language |
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | Rwandan studies |
| ڕووبەر | ٢٦٬٣٣٨±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | https://www.gov.rw/ |
| ھاشتاگ | Rwanda |
| پاوانی ئینتەرنێتی | .rw |
| وەسفی ئاڵا | ئاڵای ڕواندا |
| وەسفی نیشان | Emblem of Rwanda |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | Geography of Rwanda |
| ئابووری بابەت | ئابووری ڕواندا |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Rwanda |
| Commonwealth Sport country code | RWA |
| کۆدی مۆبایلی وڵات | 635 |
| کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +250 |
| Trunk prefix | 0 |
| Emergency phone number | 112، 912 |
| GS1 country code | 632 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | RWA |
| Maritime identification digits | 661 |
![]() | |
ڕواندا، بە فەرمی کۆماری ڕواندا (بە ئینگلیزی: Republic of Rwanda) وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا.[١] جوگرافیای وڵاتەکە بە شاخەکانی ڕۆژاوا و دەشتی ساڤانا لە باشووری ڕۆژھەڵات دەورەدراوە. گەورەترین و بەناوبانگترین دەریاچەکانی ڕواندا لە ناوچەکانی ڕۆژاوا و باکووری وڵات ھەڵکەوتوون. ھەروەھا، چەندین چیای گرکانی کە بەشێکن لە زنجیرە چیاگڕە ئاگرینییەکانی ڤیرونگا، لە باکووری ڕۆژاوای وڵات ھەڵکەوتوون.[٢]
کەشوھەوای ڕواندا لە جۆری کەشوھەوای گەرمسێری شاخاوییە، کە لە ھەر ساڵێکدا دوو وەرزی باران و دوو وەرزی بێبارانی ھەیە. پایتەخت و گەورەترین شاری وڵات، کیگالییە، کە لە ناوەڕاستی ڕواندا ھەڵکەوتووە و بەرزییەکەی ١٬٥٦٧ مەترە لە ئاستی ڕووی دەریا. ڕواندا چەند پلەیەک لە باشووری ھێڵی کەمەرەیی ھەڵکەوتووە و بەشێکە لە دۆڵی درزی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ ئۆگاندا، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ تانزانیا، لە باشوورەوە لەگەڵ بوروندی و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ سنووری ھاوبەشیان ھەیە.[٣]
ڕواندا نزیکەی ١٤ ملیۆن دانیشتووی ھەیە و ڕووبەری گشتیی ٢٦٬٣٣٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، کە ٩٣٫٧٪ی ئەو ڕووبەرە وشکانییە. ئەم وڵاتە بیست و یەکەمین وڵاتی جیھانە لە ڕووی چڕی دانیشتووانەوە، بە ناوەندی ٥٧٨ کەس بۆ ھەر کیلۆمەترێکی چوارگۆشە..
ڕاوچی-کۆکەرەوەکان لە سەردەمی بەردین و ئاسندا لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ بوون، دواتریش گەلانی بانتو ھاتنە ناوچەکە. دانیشتووانەکە سەرەتا بوون بە تیرە و دواتریش گۆڕان بۆ شانشین و پادشایەتی. لە سەدەی پازدەھەمدا، یەکێک لە پادشایەتییەکان لەژێر دەسەڵاتی شا گیھانگادا توانی چەندین خاکی دراوسێی خۆی کۆبکاتەوە و شانشینی ڕواندا دابمەزرێنێت. پادشایەتیی ڕواندا لە ناوەڕاستی سەدەی ھەژدەھەمەوە باڵادەست بوو، ئەمەش کاتێک پادشاکانی توتسی لە ڕێگەی سەربازییەوە ناوچەکانی تریان داگیرکرد، دەسەڵاتیان چڕکردەوە و سیاسەتی یەکخستنیان پەیڕەو کرد.
لە ساڵی ١٨٩٧دا، ئەڵمانیا ڕواندای وەک بەشێک لە ئەفریقای ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانی داگیرکرد، لە دوای ئەویش بەلجیکا لە ساڵی ١٩١٦دا لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا کۆنترۆڵی ناوچەکەی گرتە دەست. ھەردوو نەتەوە ئەورووپییەکە لە ڕێگەی پادشای ڕوانداوە فەرمانڕەواییان دەکرد و سیاسەتێکی لایەنگرییان بەردەوامبوو. لە ساڵی ١٩٥٩دا، دانیشتووانی ھوتۆ ڕاپەڕین؛ لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٦٢دا کۆمارێکی سەربەخۆی باڵادەستی ھۆتۆیان بە سەرۆکایەتی سەرۆک گریگوار کایباندار دامەزراند.
کودەتایەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٧٣دا کایبانداری لەسەر دەسەڵات لادا و ژوڤینال ھابیاریمانا ی بووە دەسەڵاتدار. بەرەی نیشتمانیی ڕواندا کە ھێزێکی ژێر دەسەڵاتی توتسییەکان بوو، لە ساڵی ١٩٩٠دا شەڕی ناوخۆیی ڕاگەیاند.
لە نیسانی ١٩٩٤دا، ھابیاریمانا لەلایەن لایەنێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا. گرژییە کۆمەڵایەتییەکان تەقینەوە و بوونە ھۆی دروستبوونی کۆمەڵکوژیی ڕواندا کە لەلایەن توندڕەوانی ھێزی ھۆتووە دژی توتسییەکان ئەنجامدرا. بەرەی نیشتمانیی ڕواندا (RPF) لە تەممووزی ١٩٩٤دا بە سەرکەوتنێکی سەربازی کۆتایی بەو کۆمەڵکوژییە ھێنا.
ڕواندا لە ساڵی ١٩٩٤ەوە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانی ڕواندا (RPF) بە شێوەیەکی کرداری وەک دەوڵەتێکی یەک حیزبی بەڕێوە دەبرێت، و پاول کاگامە، فەرماندەی پێشووی ھێزەکانی ئەو حیزبە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە سەرۆککۆماری وڵاتەکەیە.
ڕواندا لە سەردەمی پێش داگیرکاریی کۆلۆنییەوە تا ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک حکوومەتی ناوەندگەرای دەسەڵاتدار بەڕێوە چووە. ئەگەرچی ئاستی گەندەڵی لە ڕواندا بەراورد بە زۆرێک لە وڵاتانی دراوسێ کەمترە، بەڵام لە پێوانە نێودەوڵەتییەکاندا لە ڕووی ڕوونی کاری حکوومەت و ئازادیی مەدەنییەوە لە نزمترین پلەکاندا دایە، ھەرچەندە لە ساڵانی دواییدا پێشکەوتنێکی ھەبووە و بەرزبووەتەوە بۆ پۆلی مامناوەند لە پێوەری بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی. دانیشتووانی ڕواندا زۆربەیان گەنجن و لە ناوچە گوندنشینەکان دەژین، و وڵاتەکە یەکێکە لە گەنجترین دانیشتووانی جیھان ھەیە.
خەڵکی ڕواندا سەرجەم بە سەر بە یەک گرووپی کولتووری و زمانی بە ناوی بانیارواندا دادەنرێن، بەڵام ئەم گرووپە خۆی بە سێ ژێرگرووپ دابەش دەبێت: ھوتوو، توتسی و توا. تواکان ڕاوچییە جەنگەڵنشینەکانی ناوەڕاستی ئەفریقا بوون و زۆرجار بە نەوەی یەکەمین دانیشتووانی ڕواندا دادەنرێن. مەسیحییەت گەورەترین ئایینی وڵاتەکەیە. زمانی کینیارواندا زمانی نیشتمانی و سەرەکیی ڕواندایە و زمانی دایکیی زۆربەی دانیشتووانە، ھەروەھا زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و سواحیلی وەک زمانە فەرمییەکانی دیکە ناسراون.
ئابووریی ڕواندا پشت بە کەرتەکانی خزمەتگوزاری، ھەناردەکردنی کشتوکاڵی، و پیشەسازیی بەرھەمھێنان دەبەستێت. قاوە و چا سەرەکترین ئەو بەروبوومانەن کە ھەناردەیان دەکات.
گەشتوگوزار لە وڵاتەکەدا بە خێرای گەشەدەکات و لە ئێستادا سەرچاوەی سەرەکیی داھاتی دراوی بیانییە لەم ناوچەیە. بەپێی دوایین ڕاپرسی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٣٠٫٥٪ی دانیشتووانەکەی بەدەست ھەژاریی فرەڕەھەندەوە دەناڵێنن و ٢٧٫٤٪یشیان لەژێر ھێڵی ھەژاریی نیشتمانیدان.
ئەم وڵاتە ئەندامە لە یەکێتیی ئەفریقا، نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵەی دەوڵەتانی ھاوقازانج گەلانی کۆمۆنوێلت (کە یەکێکە لەو کەمە ئەندامانەی کە ھیچ پەیوەندییەکی مێژووییان بە ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا نییە)، بازاڕی ھاوبەشی ڕۆژھەڵات و باشووری ئەفریقا «کۆمێسا» (COMESA)، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەوڵەتانی فرانکۆفۆنی «ئۆ ئای ئێف» (OIF)، و کۆمەڵگای ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا.
جوگرافیا
[دەستکاری]ڕواندا دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقادا لە نێوان ھێڵەکانی پانیی ١ بۆ ٣ پلەی باشوور و ھێڵەکانی درێژیی ٢٩ بۆ ٣١ پلەی ڕۆژھەڵاتدا. جوگرافیای ئەم وڵاتە بە گرۆنە و بەرزاییە لۆچدارەکان، چیاکان، و چەندین دەریاچە دەناسرێتەوە. ڕواندا بە ڕووبەری ٢٦٬٣٣٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٬١٦٩ مەیلی چوارگۆشە)، ١٤٤ەمین گەورەترین وڵاتی جیھانە، و چوارەم بچووکترین وڵاتە لەسەر خاکی سەرەکیی کیشوەری ئەفریقا لە دوای گامبیا، ئێسواتینی (سوازیلاندی پێشوو) و جیبووتی. لە ڕووی قەبارەوە ھاوشێوەی وڵاتانی بوروندی، ھایتی و ئەلبانیایە. تەواوی وڵاتەکە لەسەر بەرزاییەکی زۆردایە، بە شێوەیەک کە نزمترین خاڵی بریتییە لە ڕووباری ڕوسیزی کە ٩٥٠ مەتر (٣٬١١٧ پێ) لە ئاستی دەریاوە بەرزە.[٤]
ھێڵی جیاکەرەوەی حەوزەکانی ئاوی دوو ڕووباری گەورەی کۆنگۆ و نیل لە باکوورەوە بۆ باشووری ڕواندا درێژ دەبێتەوە. بە شێوەیەک کە نزیکەی ٨٠٪ی ڕووبەری وڵاتەکە دەڕژێتە ناو ڕووباری نیلەوە و ٢٠٪ەکەی تریشی لە ڕێگەی ڕووباری ڕوسیزی و دەریاچەی دەریاچەی تانگانیکا دەڕژێتە ناو ڕووباری کۆنگۆوە. درێژترین ڕووباری وڵاتەکە ڕووباری نیاسارۆنگۆیە، کە لە باشووری ڕۆژاواوە سەرچاوە دەگرێت و بەرەو باکوور، ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵات دەڕوات پێش ئەوەی لەگەڵ ڕووباری ڕوڤوبودا یەکبگرێت و ڕووباری کاگێرا پێکبھێنێت؛ پاشان کاگێرا ڕێک بەرەو باکوور لەسەر سنووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکە لەگەڵ تانزانیا دەڕوات. ڕووباری نیاسارۆنگۆ-کاگێرا لە کۆتاییدا دەڕژێتە ناو دەریاچەی ڤیکتۆریا، و سەرچاوەکەی لە دارستانی نیونگوادا. ڕواندا خاوەنی چەندین دەریاچەیە کە گەورەترینیان دەریاچەی کیڤویە، ئەم دەریاچەیە ژێر دۆڵی درزی ئەلبێرتین بەشێکی زۆری سنووری ڕۆژاوای ڕواندادا دادەپۆشێت و بە قووڵاییە ھەرە زۆرەکەی کە دەگاتە ٤٨٠ مەتر (١٬٥٧٥ پێ)، یەکێکە لە بیست قووڵترین دەریاچەکانی جیھان. دەریاچە گەورەکانی تری وڵاتەکە بریتین لە: بورێرا، ڕوھۆندۆ، موھازی، ڕوێرو، و ئیھێما؛ کە ئەمەی کۆتاییان گەورەترینیانە لەو زنجیرە دەریاچەیەی لە دەشتاییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارکی نیشتمانیی ئاکاگێرادا ھەڵکەوتوون.[٥]
ئایین
[دەستکاری]پێشانگا
[دەستکاری]

سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. لاپەڕە ١٠٣. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر) - ↑ «UNSD — Methodology». unstats.un.org. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Rwanda | Geography and Cartography | Research Starters | EBSCO Research». EBSCO (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Rwanda | Religion, Population, Language, & Capital | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Ruzizi River | Congo Basin, Burundi, Rwanda | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وڵاتەکانی ئەفریقا
- ڕواندا
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی بانتوو ئاخێو
- کۆمارەکانی کۆمۆنوێلت
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی فەڕەنسی ئاخێو
- وڵاتانی چواردەور وشکی
- وڵاتانی لە حاڵی گەشەکردن
- دەوڵەتانی ئەندامی یەکێتیی ئەفریقا
- دەوڵەتانی ئەندامی وڵاتانی کۆمۆنوێلت
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- وڵاتەکانی ئینگلیزی ئاخێو
- کۆمارەکان
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٦٢
- وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا
- ناوچە و وڵاتانی سەواحیلی ئاخێو
