بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کارەبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەورە بروسکه یەکێکە لە گرنگترین دیاردەکانی سرووشتی کە بەڵگەیە بۆ کارەبا.

کارەبا بریتییە لەو کۆمەڵە دیاردە فیزیکییە کە بە ھۆی ھەبوون و جموجووڵی ماددەی خاوەن باری کارەبایییەوە دەردەکەون.  کارەبا و موگناتیس گرێدراوی یەکترن. بەو چەشنە کە ھاوکێشەکانی ماکسوێل باسیان دەکەن، ھەردووکیان بەشێک لە دیاردەی «کارۆموگناتیزم»ن. گەلێ دیاردە ھەن بچنەوە سەر کارەبا، لەوانە برووسکە، کارەبای وێستاو، گەرمکردن بە کارەبا، خاڵیبوونەوەی کارەبا و، زۆرێکی تر.

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

کارەبا لە بنەڕەتدا جەویی دارە کە بووە بە فۆسیل. ڕەنگی زەردە و مووروو و خشڵ و تەزبێحی لێ دروست دەکەن (کارەبا (ماددە) ببینە). وشەکە شێوەی کوردی گرتووی وشەی «کەھروبا»ی فارسییە. ھەڵبەت کارەبا بە مانای ئەلەکتریک لە ڕێی عەرەبییەوە ھاتووەتە نێو کوردی، دەنا فارس بۆ خۆی بە ئەلەکتریک ناڵێ کەھروبا. وشەی کەھروبا دوو پارە: کەھ یا کاھ بە مانای کا و، روبا بە مانای ڕفێن. کەھروبا یانی کاڕفێن. ھۆی ئەم ناونانە ئەوەیە کە کارەبا (جەویی بەفۆسیلبووی دار) ئەگەر خوریی مەڕی پیا بماڵی ئەلەکتریکی وەستاوی تیا دروست دەبێ و کا و پووش و وردەکاغەز بۆ لای خۆ ڕادەکێشێ.[١][٢]

وشەی ئەلەکتریک کە لە زمانانی ئەورووپادا بە کار دێ، لە وشەی یۆنانی «ئیلێکترۆن»ەوە دێ کە بە ھەمان جەویی ڕەقەوەبووی دار وتراوە.[٣]

ھەندێ پێناسە

[دەستکاری]
  • بارگەی کارەبایی : بریتییە لە تایبەتمەندی ھەندێ تەنکۆلەی نا گەردیلەیی کارلێکی کارۆ موگناتیسی ، ماددەی بارگەکراو بەکارەبا کاریگەر دەبێت بەبواری کارۆموگناتیسی
  • سرێمی کارەبایی: بریتییە لە جووڵەی تەنۆڵکەی بارگەکراوەی کارەبایی وە بە ئەمپێر دەپێورێت
  • بواری کارەبایی: بریتییە لە کاریگەری ئەنجامی بارگەی کارەبایی لەسەر بارگەکانی تر نزیک لە خۆی.
  • ئەرکی کارەبایی: بریەتییە لە کاریگەری ئەنجامی بارگەی کارەبایی لەسەر بارگەکانی تر نزیک لەخۆی.
  • کارۆموگناتیسی: بریتییە لە کارلێکی بنەڕەتی کە ڕوودەدات لە نێوان بواری موگناتیسی بوونی بارگەی کارەبایی و جووڵەکەی.

مێژوو

[دەستکاری]

دەربارەی پێشکەوتنی کارەبا

[دەستکاری]

دیاردەکانی کارەبا لەژێر لێکۆڵینەوە دابووە لە کۆنەوە ، بەڵام زانستی کارەبا ھیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینی لەسەدەکانی حەڤدەم و ھەشدەھەم بەڵام لەکۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەم ئەندازیارانی کارەبا پێشکەوتنێکی زۆریان بەدست ھێنا لەبواری پیشەسازی و بەکارھێنانی کارەبا لەناو ماڵان لە کاتیشەوە تەکنەلۆژیای کارەبا گۆڕانکارییەکی خێرای بەخۆوە بینی لەبواری پیشەسازی و پێشکەوتنی کۆمەڵ.

سووڕی کارەبایی : بریتییە لە بەیەک گەیاندنی پێکھاتەکانی کارەبا وە پێکھاتەکانی بریتیین لە بەرگری ، چڕ کەرەوەکان ، کلیک ، بگۆڕی کارەبایی وە ئەلیکتڕۆنیات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ کارەبا فەرھەنگی خاڵ
  2. ↑ نانەوازادە، عەلی. فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.
  3. ↑ «Electric - Etymology, Origin & Meaning». etymonline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.