بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بانگەشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بانگەشە لەسەر دیواری هۆڵی سێر لە شاری لەندەن.

لە کاسبیدا، بانگەشە (لەوە ئەچێت لە بانگ و ئەشیاوە هاتبێت)[١]، ڕیکلام (بە فەڕەنسی: réclame) ھەوڵ و تەقەلایەکە بریتی لە ئاگادارکردنەوە و بەرھەمھێنانی زانیاریی پێویست لەلایەن فرۆشیارانی شتومەک و خزمەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک ھان بدەن ھەرچی زۆرتر شتیان لێ بکڕن و بەم شێوەیە فرۆشیان زیاتر بکەن.[٢] لە کۆندا، بانگەشە بەو بانگ و ھاوارە ئەوترا کە فرۆشیاری ھەندێ کاڵای لادێیی و کشتوکاڵی لە ئاواییدا ئەیکرد بۆ ئەوەی خەڵک بزانن کە ئەو کاڵایە ھاتووەتە ناو دێیەکەیان.[٣] بەڵام ئەمڕۆکانێ بانگەشە زیاتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو ئەبێتەوە، لەوانە تەلەڤیزیۆن، گۆڤار، ڕۆژنامە، ڕادیۆ ھتد...

واتاناسی

[دەستکاری]

زاراوەی بانگەشە ڕەگ و ڕیشەی لە وشەکانی «کۆنگرێگاتیۆ دی پڕۆپاگاندا فید» یان کۆنگرەی بڵاوکردنەوەی باوەڕدا ھەیە کە لە ساڵی ١٦٢٢، کڵێسای کاتۆلیک دایمەزراند. ئەم کۆنگرەیە بەشێک بوو لە ھەنگاوەکانی دژە چاکسازیی کڵێسا و بەگوێرەی پێناسەی لاسوەڵ لە پەرتووکی «تەکنیکەکانی بانگەشە لە جەنگی جیھانیدا» بانگەشە بە تەنیا خەریکی کۆنترۆڵکردنی بیروڕایە بە ھێمایە گرینگەکان وەک ڕاپۆرتەکان، دەنگۆکان، وێنەکان و جۆرەکانی تری پەیوەندیی کۆمەڵایەتی. لاسوەڵ لە ساڵی ١٩٣٧ پێناسەیەکی بەم شێوەیەی خوارەوە پێشکەش کرد: «پڕوپاگەندە لە گشتیترین واتادا، تەکنیکی کاریگەری خستنە سەر کردەوەی مرۆیییە لە ڕێگەی دەستکاریکردنی نموونەکانەوە. ئەم نموونانە ڕەنگە شێوەی ئاخاوتن، نووسین، وێنەیی یان مووسێقایی وەربگرن».

زاراوەی بانگەشە تا پێش دامەزراندنی «ئەنجومەنی پیرۆزی بڵاوکردنەوەی باوەڕ لە کڵێسای کاتۆلیکی ڕۆم»، زاراوەیەکی بێلایەن بوو کە بۆ پێشخستنی بیروڕایەکی تایبەت و دیاریکراو بەکاردەھات. دوای ئەوە گۆڕا بۆ زاراوەیەکی ئایدۆلۆژی، بەو واتایەی کە بێلایەن نییە. لەبەر ئەم ھۆکارە ھەر کاتێک باس لە بانگەشە دەکرێت، واتا نەرێنییەکانی بانگەشە وەک: شۆردنی مێشک، کۆنترۆڵکردنی مێشک، فێڵ، شێواندن.

بانگەشە لە مۆبایلدا

[دەستکاری]

بانگەشە لە مۆبایلدا کە بەم دواییانە دەستی پێکردووە، پێشاندرانی بانەر لە خوارەوەی ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایل، ناردنی ئاگادارکردنەوە دەگرێتەوە. ئەم شێوازە لە بانگەشە، ئامار و زانیاریی باش بۆ شیکردنەوەی بازاڕ دەخاتە بەردەستان، کە دەبێتە ھۆی باشترکردنی ئەدای ئێوە و ناسینی پێویستیی خەڵک.

سه‌رچاوه‌کان

[دەستکاری]
  1. ↑ نانەوازادە، عەلی (٢٠١٦). فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی یەک. تاران: هەمسەدا. لاپەڕە ٣٢٩.
  2. ↑ «پێناسەی advertising لە businessdictionary.com». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ↑ زەبیحی، عەبدوڕڕەحمان. قامووسی زمانی کوردی، ب ٢. لاپەڕە ٥٧.